فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تۆبۆگرافیا

تۆبۆگرافیا

 

عیسا حوسێن/ شاعیر/ هەولێر

مامۆستایانی جوگرافیاو
زاناو شارەزایانی تۆبۆگرافیای زەوی
با ورد ورد گیرفانی زەمین بگەڕێن
وەکو لۆکە بەرزی و نزمی شیکەنەوە
با هەر بۆ خۆیان بڵێن
دڵنیاو یەقینم
جگە لەدوو گردەکەی سینگت
من …
هیچ چیاو گردو تەپۆلکەو بەرزاییەکی تر
لەم گۆی زەوییەدا نابینم … !!!
عیسا حوسێن