خەونە مەعقولەکانی،،،، پیاوێکی نا مەعقول
محمد ڕەنجاو/ شاعیر/ سلێمانی
ئەگەر هاتم ،،، بێ سڵاو دێم
ماڵئاوایش لە دوای ڕۆیشتنەکانم جێناهێڵم
قەدەری من دەبو وابێ ،،،
دەبو شتە نا ئاساییەکان ئاسایی و
ئاساییەکان نا ئاسایی بن
،،،،،،، ،،،،،،،،،،، ،،،،
دە بو خائینترین ژن
عاشقترینیان بی
،،،،،،،،، ،،،،،، ،،،،
قەدەر وابوو کە بۆ خۆم ژیام و
بۆ تۆ ،،، نا
کە یەکەم پیتیان فێر کردم
قێزم هاتەوە لە ڕستە سواوەکان
ڕستەکان دیکتاتۆر بون،،،، یەکەم پیتیان داگیرکردم
،،،،،،،، ،،،،،، ،،،،،
وەک جوجەڵەیەکی لاسار حەزمەکرد
سەرخەوێ بخەمە ژێر پەڕوباڵی نەرمەوە
بەڵام وەک هەوریکی کۆجەری
ماڵی بوون ،،، نا
،،،،،، ،،،،،، ،،،
قەدەر بوو کە بۆ خۆم ژیام و
بۆتۆ ،،، نا
،،،،،، ،،،،،، ،،،
ئەشێ ژەمێکی ئێوارەی سەرخوانی نێو خاوو خێزان
تام و بۆی خۆی هەبێ
ئەشێ هەڵگرتنی زەمیلەیەکی پڕ لە خەیارەو تەماتە و
گەرانەوە بۆ ماڵ
سوار بونی پاس و
گرتنی مەچەکی مناڵ و
هەنگاوە ڕێی پێش ژنت
جۆرە ویقارێک با بە پیاو
ئەشێ لە دەرگادان و ،،، سەڵاو
تریقانەوەی کۆرپەیەک و ،،، هەڵپەی بۆ ئامێزی باوک
بەختیاری بی
ئەشێ سەردانی دراوسێ و ماڵی خزمان
دانیشتن لە پرسەو،،،، شایی کردنی ژن هێنان
کەرەوێت بەستن و قژ داهێنان ،،، شتی باش بن
ئەشێ میسالیەت ،، بەتام
بەرەڵایش گرفتێک بێ
ئەشێ ژیانی ئاسایی ،،، پیربونێکی بەختەوەرو
بەرەڵلایش ،،، مردنێکی بێ کەسانەی
سەر شەقامە تەرەکانی بە دوادابیت
،،،،،،، ،،،،، ،،،،،
قەدەر بوو کە بۆ خۆم ژیام و
بۆ تۆ ،،، نا
دەشێ تریقانەوەی کۆرپەیە ک
ناسکتر بێ ،،لە دەنگی لێدانی پێکی شەوانە
ئەشێ فەرماندان بەسەر ژنەکەتدا خۆشتر بێ
لە بانگو و هاواری( بۆی) ە تەبیعەت پشیلەکانی نیوە شەو
ئەشێ ڕۆژباشی بەیانیان و
تەوقەیەکی گەڕانەوەی دوای سەفەر
بتکا بە کوڕێکی ماقوڵ
،،،،، ،،،،،، ،،،،
قەدەر بوو ژەهراوی بونی یادەکان
ئەو یادانەی گرەویان لەسەر مەدالیای ئازایەتی
ژەنەڕالە دۆڕاوەکان دەکردو
خەون بون یادەکان
ئای خەونەکان،،،، هەر ئێوەن جوانیەکانی مناڵیمان ئەدەنەوە
قەدەر بوو خەونەکانیشیان لێ فڕاندین
،،،،، ،،،،،، …….
قەدەر بوو کە بۆ خۆم ژیام و،،، بۆ تۆ نا
قەدەر بوو ڕابوردو ڕایکردو
فریای ئایندەش ناکەوم
قەدەر بوو ڕۆژهەڵات،،، جوانترین ئافرەت و
خائینترین ئافرەت و
عاشقترین ئافرەتی
بە سیوێ لە پاکیزەیی خۆی کردوو
ئیبلیسێکی نیشانداین
قەدەر بوو کە بۆ خۆم ژیام و
بۆ ئێوە ،،نا