فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ڕۆژانە سەد وشە دەنووسم

رۆژانە سەد وشە دەنووسم
٨٠٤
شێرزاد هەینی/ نووسەر/ ستۆکهۆلم

 

پەنجەکانی دەستت، دەچنە ناو دەمارەکانم و ختوکەی خوێنی دەمارەکانم دەدەن، دانە دانە ئاماژە دەکەن، هەیە بەنازەوە بانگی دێرێکی نووسین دەکات، یەکێکیان بەسۆزەوە لاپەڕەیەک هەڵدەداتەوە، لە ناوی پڕ ئەڤینی نووسینەکە دەگەڕێیت! پەنجەکانت قسە دەکەن، هێما دەکەن، تامیان جیاوازە، رەنگیان بریقە، شەوقی جیاوازە! بوار بە وشەکانم بدە بیانشێلێن، دەبنەوە بە پەمۆ، دەگەڕێنەوە ناو قوزاخەکانیان، دەبن بە ئاو، دەچنەوە ناو جۆگەکان! پەنجەکانت شەهادەی موسلمان، ئاماژەی سەرکەوتنی چەپەکانیشە! ژێی موزیک، نزای پاڕانەوە و دوعان!
داستانی پەنجەی سیحرن، دەتوانن کۆترێک لەناو دێرەکانی نووسینم بەباڵی سپییەوە بەرەو ئاسمان هەڵفڕێنن! پێیان دەکرێ ورە بەنووسین بدەن، ماندووش نەبن! ئازاری گوڵەکانی سەرمافوور نادەن، لەسەر رووپەڕی کتێب قژی وشەکان ناژاکێنن!