فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تابلۆ

تابلۆ

ستار ئەحمەد/ شاعیر/ کەرکووک

دڵی من وێنه‌ كه‌ ی تۆیه‌
سوور سوور له‌ وشه‌ی شكاوو
له‌ئه‌درێسی بێ‌خاوه‌نا
جمه‌ی دێ‌ له‌ته‌رم و تابووت
شیعرم عه‌شقێكی زامداره‌
ده‌روونم تابلۆی شۆخێكه‌
ره‌شه‌ وه‌كوو قه‌ره‌برووت
ئه‌م ره‌نگانه‌
ئه‌م هه‌ناسه‌ی
گوڵی سوورو
زه‌ردو سیا
خوێن ده‌چێنن
له‌نێو كابووسی خه‌یاڵ و
له‌گه‌رووی شارێكی شه‌ما
وه‌كوو وه‌لی
دڵم ده‌كه‌ن به‌نیشانه‌
بۆ وه‌رزی عه‌شق
بۆ نه‌گبه‌تی خاكه‌سارێك
شۆڕه‌ خه‌ونی نیشتمانه‌