شه‌ڕه‌كـان چه‌ند جوانن
كـاتـێ لـه تـابڵۆكـانـى تـۆدا ده‌يان بينم
بێکەس حەمە قادر/ شاعیر/ هەولێر
شه‌ڕ له ماڵى ئێمه
دوور ناكه‌وێته‌وه
شه‌ڕگه‌كان ئاوه‌دان و
باڵنده‌كان لێره به‌رزتر ده‌فڕين
بۆ دۆزينه‌وه‌ى ئومێد
دوور دوور ده‌فڕن
ئه‌وان فێرى شه‌ڕه‌كان نين
له شه‌ڕگه‌كان ئارام نين
كاتێ ئه‌وان
گه‌ڕانه‌وه
كاتێ باڵى يه‌كتريان ده‌شكاند
هه‌ڵۆ ئاسا ده‌فڕين
له ئاسمان
داده‌به‌زين و
قازانجى زه‌مه‌ن يان مسۆگه‌ر ده‌كرد
ئومێدى ئێمه‌يان كوشت
ئه‌وان كه له شه‌ڕه‌كان ده‌گه‌ڕانه‌وه
دوو په‌نجه‌يان به‌رز ده‌كرده‌وه
سه‌دان ته‌رميان بنخۆڵ ده‌كرد
ده‌مبينى چاوه ته‌ڕه‌كان
لێوى وشكى
ژنانى خاوه‌ن
ته‌رمى ته‌ڕ ده‌كرد
رووبارێك ده‌ناسم
سه‌دان ساڵه
فرمێسكى چاوى
ژنانى ئێره ڕاده‌ماڵێ
سۆزى بڵوێرێك ده‌ناسمه‌وه
چه‌شنى ئاگر ده‌مسوتێنێ
تيشكى خۆرێك ده‌ناسم
هه‌ميشه نارنجى ده‌رده‌كه‌وێ
ده‌ستێكى نه‌رم ده‌ناسم
ده‌ستى چرچ و لۆچى
هيلاك جوانتر ده‌كا
شێوه‌كارێك ده‌ناسم
تازه باڵا ده‌كات
وێنه‌ى يه‌ك يه‌كى شه‌ڕه‌كان و
مرۆڤ و ڕه‌نگ ده‌ناسێ
زمانى بوڵبوڵ و گيانداره‌كان
ده‌ناسێته‌وه
كاتێ ئه‌و هيڵاكى دروستكردنى تابڵۆكه‌يه‌تى
من شيعرێكى هيلاك ئارامم ده‌كاته‌وه
شه‌ڕه‌كان چه‌ند جوانن
كاتێ له تابڵۆكانى تۆ ده‌يان بينم
ئاوازه‌كانى به غه‌مگينى گوێيان لێده‌گرم
كاتێ نمايشى سه‌ربازه جوانه‌كانى شه‌ڕ ده‌بينم
ده‌ترسم له چاوه‌كانم
ده‌ترسم له هاتنه‌وه‌ى ته‌رم
هيچ شتێكى شه‌ڕ دلخۆشم ناكات
ته‌نها تۆ نه‌بێت
تابڵۆيه‌ك له‌وانى تر جوانتر
بنه‌خشێنى شه‌ڕ جوانتر بكه‌ى
ته‌نها تابڵۆيه‌ك و به‌س