فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

بۆ ئەو مامۆستایەی باوکایەتی بۆ کردم!!

بۆ ئەو مامۆستایەی
باوکایەتی بۆکردم !!

لەیلا بەرزنجی/نووسەر /  ھەولێر

کات بەرەو ئاوابوون دەچوو، شەو شەڕی بە ڕۆژ دەفرۆشت، چاوەڕوانی دادانەوەی پەردەی شانۆی تەمەن بوو ، بەجۆرێک نەمدەتوانی ئارام بگرم هەتا ڕۆژ دەبێتەوە هەواڵەکەت هاوشێوەی بۆمبێ بوو کەناخی مرۆڤی دەهەژاند ، مامۆستای ئازیزم پێیدام ناسنامە ونبووەکەتم دۆزیەوە، ئەو مامۆستایەی هەمیشە لەناو یادگاریەکانما ڕیزی پێشەوەی گرتووە پشکی شێری بەرکەوتووە ئەمشەو واپەیابوو وەک خدری زیندە دەرکەوتەوە ، دەی خۆم پێنەگیرا تەواوی وردەکاریم وەرگرت بەجۆرێک سەفەرم ڕێکخست بۆ دیدار کات و وادە هاتە پێش و چاوەڕوانی کۆتایی هات
بەقادرمەکانی چاوەڕوانیدا سەرکەوتم بەهیواوە بۆ دیدارت هەنگاوم نا دەمزانی سیماو ڕووخسارت ناگۆڕێ ئەوەی گۆڕاوە تاڵە سپیەکانن کە تۆیان نەخشاندوە سی ساڵ بەرلەئێستا وانەت پێدەوتم وائەمڕۆکە وانەی ژیانت بۆ باس دەکەم کارو بەرنامەی ئێستا و داهاتووشت بۆباس دەکەم بەرلەدیدار قسەی زۆرم بۆ وتن هەبوو بەڵام نازانم ئەم زمانە بۆچی لەبەرامبەرت گۆناکات !
ئەمڕۆ فرمێسکی زۆرم بۆ ڕشتی ، تۆ هەبووی، بەڵام من زۆردوورم لەو ئەستێرانە دوورترم کەلەئاسمان دەیان بینی لەوخەونانەی کە دەیانبینی لە لیتەی ژینی خۆما نغرۆ بووم ، هەندێک یادگاریمان هەیە ؟ شایەتی هەڵوەراندنی فرمێسکم بوون ، ئەو فرمێسکانەی بێجگە لەتۆ کەس ئامادەی سڕینیان نەبوو ئەو ئاهانەی بێجگەلەتۆ کەس گوێی بۆ نەدەگرت! بۆ تەنیا مامۆستام نەبووی هاوڕێ و کەسی من بووی لەپێش من ئامادەبووی بۆ گەیاندنم بۆ هەرکوێیەک کە پێویست بوو باڵت دەگرت تۆ ئەوگەڵا زەردانەبووی پاییزی تەمەن هەڵیوەراندی و بەهار ئاسا ژیایتەوە !