فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شیعرێکی گابریللا میستراڵ

شیعرێکی گابریللا میستراڵ

و. حەمەسەعید حەسەن/ نووسەر و ڕەخنەگر/ هەولێر

 

 

 

وەکوو فوارەی نێو باخچەیەک
فرمێسک هەڵدەڕێژم هەتا
ئەوانی دی شادمان بن
عاشقێکی ڕاشکاوم
متمانەم بە دەربڕینی شلوێ نییە
منداڵێک لاقێکی نەبوو
لێی پرسیم چۆن سەما بکەم
گوتم بە دڵ
ئەو پیاوەی زوو لێم بزربوو
بێجگە لە شوێنپێیەکانی
چی تری بۆ جێ نەهێشتم
ئەو وەختەی من ئەوم ناسی
نە ئاو خەونێکی دیتبوو
نە گوڵ زاری کردبووەوە
پیاوێ کە سەرنجی دەدام
دڵڕفێنتر دەردەکەوتم
ئەوە دوو پێی
بە سەرما شینهەڵگەڕاوی منداڵێکە و
کەس ناچێ بە هانایەوە!