فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

رۆژانە سەد وشە دەنووسم

رۆژانە سەد وشە دەنووسم

٧٩٨

شێرزاد هەینی/ نووسەر/ ستۆکهۆلم

ئامۆژگاری ”وەرگیراوە”؛ لەگەڵ خوێندنەوەی ”کانزانتزاکی” سەربردەی بەختیاری، ”المتنبیي” شیعر دەدۆزیتەوە، ”ماغوط” تۆڵەکردنەوە، ”محمود درویش” گۆرانی ببیستە، بوونیش لەناو ”مارکیز”ە، خەون لەکن ”ئاللیندی”یە، خۆشەوستی ”نیرۆدا”، دۆزینەوەی مرۆڤیش ”دیستوڤیسکی”، بۆ شادیش ”نەسین”، شێتبوون ”کافکا”، خۆکوشتن ”رامبۆ”، دۆزینەوەی جیهان ”گالیانۆ”، فێربوونیش لەگەڵ ”طرابیشي”، دڕەندیی ”هنری میللر”، لەناو ”المنیف” بیابانی پانوبەرین، دەریاش لەگەڵ ”کۆنراد”، کورتکردنەوە ”سیوران”، خۆشەویستی خاک ”هەمزاتۆڤ”، مەکر ”العلي”، گەمەی زمان ”سلیم برکات”، ژینواری هەمەجۆر ”همنگوای”، رکابەرایەتی ”چومکسی”، گومان ”نیتچە”، چوونە ناوژیان ”جان جینیە”، تەقینەوە ”القصیمي”، چاکبوونەوە ”هادي العلوي”، هەستکردن ”سکارمیتا”، هەڵگەڕانەوەی زەمەنیش لەناو ”هەزارویەک شەوە”، زیندەخەون شیعرەکانی ”المعري”، بۆ خۆشی و رابواردنیش زۆربای ”نیکوس کازانتزاکی” بخوێنەوە، بەڵام! ئەوەی ناخوێنێتەوە با بخەوێت.