فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دوا ماچی ماڵئاوایی

دوا ماچی ماڵئاوا

خالد شەیدا/ شاعیر/ ئەلمانیا

ئەوە وادەڕۆم هیچ خەفەت مەخۆ
نەوەکو دوای من تووشی خەمۆکی بی تۆ
بە خۆت دەزانی جەنگ ماڵوێرانییە
وا بەرۆکی گرتووین …
ئادەی چی بکەین نازانین … !
بەڵام ناشکرێ تۆ لەم جەنگەدا ڕابکەی
هەر چۆنێ بیت هەتا هێز و گوڕت تێدایە
دەبێت داکۆکی بکەی …
تاکو نیشتمانەکەت ئاڵایەکەی هەر شەکاوە بێ
ئەوانەی ڕادەکەن ترسنۆکن و خاک فرۆشن
ڕۆژی دێ نیشتمان بیانخاتە ناو کونجی زیندان
شەرمەزار و ڕسوایان بکات …
لە هەموو شتێ بێبەشیان بکات …
جا ئێمە نابێت لەبەر ئەم جەنگە چۆک بدەین
دەبێت ورەمان بەرز بێت …
تاکو بە هەموو لایەکمان …
دوژمن بڕەتێنین و بیڕوخێنین
جا با ئەمە دوا ماچی ماڵئاوایی بێ بۆ تۆ
نەوەکو دوای جەنگ نەمبینیەوە …
سەر بنێمەوە و ببمە قوربانی …
با ببێتە دوا ماچی یادگاری …
بەینی من و تۆ .
٢٥/٢/٢٠٢٢