فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

غەریبیت دەکەم…

غەریبیت دەکەم…

کەمال ریناس/ شاعیر/ ئەلمانیا

خاتوونی بەژن دار زەیتوون
پەرچەم کەپرۆکەی چاو بەرەک
ڕوح لە دووریت مەحزون،زەبون
غەریبی تو دەکەم گەلەک
***
لە حەژمەتی دووری چاوت
چاوم بویتە گۆمی فرمێسک
ڕەنگم زه رد بوە وه ک توتن
نەمایمە؟بویمە پیست وهێسک
***
سورەییای درت شکاندم
بە قسەی حەسودی هیچ وپوچ
هەناوم لۆت بویتە کورە
خۆری لێ ده بـــیتە کە رپوچ
***
پاش ئەو هیجرە لە ناکاوەت
پێم عەنتیکەیە؟کە ماوم
عەشقت تێکەری خینمە
سێبوریە لۆ هەناوم
***
حەسه ن سیساوە بمابا
عەشقی مەی دەکردە داستان
فیراقت زۆر زۆری پێچو
بگەڕێوە،نازدار حه یران