فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

رۆژانە سەد وشە دەنووسم

رۆژانە سەد وشە دەنووسم

٧٩٢

شێرزاد هەینی/ نووسەر/ ستۆکهۆلم

”خلیل الجیزاوی” نووسەرێکی میسرییە؛ بەو رستە کورتانە ئەزموونەکەی دەگێڕێتەوە؛ کە کتێبی ”الایام”ی ”طە حسین”م خوێندەوە، زۆر لە خەباتی بۆ فێربوون خەفەتم خوارد! ئەوە سەرەتاکانی پێگەیاندنی منە، دوایی لە رۆمانەکانی ”الشرقاوی”، ”محفوظ”، ”یوسف ادریس” زۆرترم زانی. ”یحیی حقی” دەرسی یەکەمی نووسینی فێرکردم. گوتی؛ بۆ نووسین پێویستە لە گەڕەکی ”سیدە زینب” بژیت، لەوێ وەڵامی پرسیارەکان دەدۆزیتەوە، چیرۆک، ئەزموونی زۆر بۆ نووسین دەبینیت، دەبیستیت. چووم دە ساڵ لەوێ ژیام، دەرچووە قسەکانی تەواون.
لە کۆڕێک لە ”یوسف ادریس”م پرسی؛ چۆن چیرۆک دەنووسیت؛ بەبزەیەکەوە، ئاماژەشی بە مێشکی کرد، گوتی؛ من نانووسم، یەکێک لەناو کەلەسەرم دانیشتووە، ئەو بۆم دەگێڕێتەوە، قسەم بۆ دەکات، منیش جوان ئەوانە دەنووسمەوە!