شیعرێکی ساوا
عیسا حوسێن/ شاعیر/ هەولێر
سەر لەئێوارە
چەند حەرفێکم پێی گرت و
چەند وشەیەکم باڵی لێ روا
بوون بە رەوە باڵندەی رستەو
لەئاسمانی ژووری کتێبخانەکەم
نەخشەی شیعرێکیان بۆ کێشام
شەو درەنگ …
سەرم خستە سەر سینگی
ئەو شیعرە ساوایە تازە لەدایکبووە
تا بەیانی
خەوم بەتۆو
بەسروشت و گوڵ و پەپوولەوە بینی … !!!
عیسا حوسێن
هەولێر 22/8/2024