فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئەفۆریزم

ئەفۆریزم

_میلان کوندێرا (1929_ 2023)

نووسەر و فەیلەسوفی چیکی_فڕەنسی.

_و: زانا خەلیل

گەورەترین کارەسات بۆ پیاو
زەواجێکی بەختەوەرانەیە
چونکە ئومێدی جیابوونەوەی نامێنێ.
دڵەکانتان
لە دەستی ئەوانە دەربێنن
کە شایەنی نین.
زوو پەیوەست مەبە،
چونکە زۆرینە راگوزەرن.
کاتت بۆم نەبێ،
شوێنم بۆت نییە.
هەندێجار
رق وەک کحول
خەڵک سەرخۆش دەکا.
زۆر شێواز هەیە
بۆ سەرنجڕاکێشانی ژن
دڵنیاترین رێگەش
ژەنینی وەتەری خەمەکانییەتی.
ئازادیی نییە،
بۆ دوژمنانی ئازادیی.
ئێمە لاوازین
بەرانبەر ستایش.
دەبەنگەکان
هەموو شت دەزانن.
سەرەڕۆیی رێگەیەکە
بۆ تێگەیشتن لە جیهان.
ئەی رێزداران..
چ خەمێکە، کەسێک بژیت و
نەتوانێ هیچ شتێک و
هیچ کەسێک بە جددی وەربگرێ.
ژیانی مرۆڤ
لە چرکەیەک زیاتر ناخایەنێ و
گەیشتن بەوانەیش
کە مردن لێی بردووین زۆر نزیکە.
کە کێشەیەک ساز دەبێ
باشترین چرکەساتە بۆ من
تا زیرەکیمی تێدا تاقیبکەمەوە.
______________________
_میلان کوندێرا (1929_ 2023)
نووسەر و فەیلەسوفی چیکی_فڕەنسی.
_سەرچاوە: حیکمەتە زیندووەکانی زەمین