فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

توانا

توانا

د.مستەفا زەنگنە/ نووسەر و شاعیر/ هەولێر

تۆ..
با هێزو فڕۆکەو ڕۆکێتت هەبێ….
خۆ لەماسییەک باشتر مەلە نازانی
لەهەڵۆیەک ،جوانتر ناڕوانی
لەئێسترێک ،بەهێزتر نیت
لە حوشترێک، بە سەبرتر نیت
لەنەهەنگێک،زیاتر ناخۆیت
لەزەرافەیەک،باڵابەرزتر نیت
شانت باری کەرێک نابات
لەمێروولەیەک وهەنگێک زاناتر نیت
لەسەگێک،بەوەفاترنیت
هێزی ڕازی کردنی (هینە) کەمتیارێکت تێدا نییە
هێندەی قورباقەیەک،دەنگت خۆش نییە.
هێندەی چل بەردینەیەک،بیرکاری نازانی
هێندەی، مانگایەک،خێرت نییە
هێندەی مەڕێک شەرم لە عەورەتی خۆت ناکەیت
هێندەی بزنێک چیات خۆشناوێ
هێندەی پشیلەیەک،لەسەر پێ خۆت ناگریتەوە
هێندەی شەمشەمەکوێرەیەک ،بەشەوان نابینی
هێندەی ئەسپێک خۆت تاونادەیت.
هێندەی تانجییەک،تیژڕەو نیت.
دەپێم بڵێ..
تۆیەک لەم هەموو ئاژەڵانە کەمتر بیت
ئەی بۆ، خۆت بەعفریت ئەزانیت و
هەڕەشە لەنەتەوەیک ئەکەیت؟
تۆ لەئاوڵەی مەیموون دەترسی
لە ئەنفلۆنزای بەراز تۆقیوی
لەئەنفلۆنزای باڵندە ئەترەشت چووە
لەکۆرۆنا،تۆقت چووە
لەشێتی گا، ڕۆحت نەماوە
تۆکەلەهێزی ئەم ئاژەڵانە تۆقیوی
بۆ وازلەتۆقاندنی خەڵک ناهێنی؟؟؟
ئەی چۆن بڵێن:- زاڵمێک هەرماوە…