فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

قاوەخانەی لاڕێگاکە

قاوەخانەی لاڕێگاکە

چرۆ زەند/ نووسەر/ کەنەدا

 

لەکەناری ئاوایی دێ

تروسکایەکی کز لە پەنجەرەی دیوی دەرێ،

لە ئێوارە وەختدا دەبوە ڕوناکی مۆمێ،

لە بەیانی تیشکێ لە خۆر وەک گزنگێ،

لە نیوەڕوان وزەو جموجوڵێ ناوەندی دێ،

 

قاوە خانەی لارێگەکە،

کەوتبوە سەر ڕۆخی دەریا

من و خۆشەویستم گەلێ جار دەچوینە وێ

لە دوو جێگەی نزیک ڕووناکی ئاگردان، دادەنیشتیین،

دوور لە ژاوە ژاوی ئاوایی دێ،

ڕۆژی کەسێک لەو جێگەیە دانیشتببوو،

من و خۆشەویستم کامەرانیمان لێ تێک چوو،

دەفتەری یادەوەریم ون بوون لەوێ،

 

خۆشەویستم  لەو ڕۆژەوە ڕۆشت

ئیتر ئەو هەرگیز نەگەڕایەوە،

دوور کەوتەوە،

نەهاتەوە،

وون بوو لە من،

زۆریان تانە لێداین،

زۆر باس کراین،

قاوە خانەی لاڕێگەکە،

بوە نهێنیەک بۆم،

خۆشەویستم هەرگیز نەهاتەوە بۆ ئەوێ،

منیش نەم ویست بچمەوە وێ،

 

ساڵانێ، دوراو دووری قاوە خانەی لاڕێ،

بە پیادەڕەو لە کەنار دەریا بە نیگایەک،

سەرنجێکی خێرام دەدا لە یادی وێ،

لەو کاتەی  خۆشەویستم نەگەڕایەوە،

منیش هەرگیز نەم ویست بچمەوە وێ،

 

قاوەخانەی لاڕێگەکە،

یادەوەریەکانمی زڕاندە ناو ئاوایی دێ،

 

 

April 15, 2021