رۆژانە سەد وشە دەنووسم
٧٩٣
شێرزاد هەینی/ نووسەر/ ستۆکهۆلم

وادەزانێیت گۆرانییەکەی باس لە ژوان، گەیشتن، خۆشەویستی دەکات، نەک سیاسەت، پانخوازی، تووڕەیی، ململانێی سامان و شەڕ!
ژنەکەی لەوەتی دەنگی هەڵبڕیوە؛ وەک کۆترێکی ناسک، لەناو هەزارەها کەس، لەگەڵ رووناکییەکی تاریک، موزیکێکی سادە، جەستە نیوە رووت، باریک، وەک رێواس؛ باسی ئەڤین، مانەوە، ترپەکانی دڵی بۆ خۆشەویستی دەکات، نەک کاندیدی سەرۆکی ئەمریکی.