کەسێ هەس تەنها
کەریم دەشتی/ شاعیر/ هەولێر
له تاشه‌ی سپیی بناران ئه‌چێ
هه‌میشه دێت و له گه‌ڵ با ئه‌ڕوا
سه‌ری پڕه له وه‌یشوومه‌ی ته‌نهایی
ڕێ ڕێ ته‌نهایی ئه‌به‌شێته‌وه
تیشكی ئه‌وین
وه‌ك خوناوه‌ی سه‌ر په‌لكی گیا
له چاویا ئه‌دره‌وشێته‌وه
شه‌وقی هه‌موو كاته‌كانی
داوه‌ته ده‌ستی ته‌نهایی
ته‌نهاییه‌كه‌ی پڕه له كێشه‌ی ئاڵۆز
له چریكه‌ی هه‌زار ئاوازی بێدادیی
ته‌نهاییه‌كه‌ی پڕه له پشكۆی سپیی ئازادیی
كه‌سێ هه‌س ته‌نها
ناو دڵیشی پڕه له ئاسكی ته‌نهایی
په‌یمانه‌ی پڕه له شه‌رابی ته‌نهایی
چاوه‌ڕوانه ئه‌به‌دییه‌ت بخاته ناو له‌پی
سواری قایغی مه‌ستیی بێ و
بچێته ناو مه‌له‌كووتی ساردی ڕه‌هایی
كه‌سێ هه‌س ته‌نها
ته‌نهاتر له مرواری بنی ده‌ریا
من ئه‌و كه‌سه ئه‌ناسم و نایناسم
به تیشكی مه‌ینه‌تباری چاو
له‌مپه‌ره‌كان ئه‌شكێنێ
به بڕستی په‌نجه باریكه‌كانی
مه‌حاڵ له‌ناو حوبری شیعر ئهخنكێنێ
هه‌میشه په‌یكه‌ریی نه‌مریی دائه‌تاشێ و
گیانی جاویدانیی له ناخ ئهگروێنێ
كه‌سێ هه‌س ته‌نها
ئه‌یناسم نایناسم