ئەمشەو ژوورەکەم پڕ بوو لە وەسوسەی گوناح.!
ئەڵماس مستەفا/ نووسەر و شاعير / سويد
لەجێی تروسکایی هەر لەزەتێک
گەردی ماچێک سەوز دەبوو.!
سێوەکانم ئەتوت
تولە نەمامێکی ساوایە
لەنێو هێزی دەستەکانتا شەنیان دەکرد
ئۆۆخودایە
چ حەزو خۆزگەیەک
لەسەرجەستەی ماندووم
سەوز دەبوو.!