فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

سێيەم چیرۆکی ساماڵ

سێيەم چیرۆکی ساماڵ

لەيلا بەرزنجی/ نووسەر و شاعير / هەولێر

 

 

یەکەم ناسین دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی مامۆستا ساماڵ بۆ پۆلی ئێمە دانرابوو ئەو کەسێکی تووڕە بوو دوو چاوی گەورەی هەبوو، ڕەنگەکەی کەمێک شێلوو بوو، باشتر بڵێم ڕەساسی باو بوو پێستێکی سپی هەبوو لەگەڵ قژە کاڵەکەی ڕوخسارێکی پاک و بێگەردیان پێبەخشی بوو، باڵایەکی بەرز و جسمێکی ڕێک و جوانی هەبوو، بەڵام کاتێک لێی ورد دەبوویتەوە کەسێکی تووڕە دیار بوو ناوچەوانی چرچی زۆری تێکەوت بوو لەگەڵ تووڕە بووندا چرچەکان زیاتر دەردەکەوتن لەبەختی من ئەو مامۆستای زمانی عربی بوو، من ئەو کاتە لەپۆلی پێنجەمی سەرەتای بووم، لە قوتانخانەیەک لەقوتابخانەکانی شاردا دوای هەفتەیەک لە دەوام کردنی بەردەوام ئەو دەهات و دەچوو لەقوتابخانە هەرکاتێک وانەی ئەومان هەبووایە من هەموو گیانم دەلەرزی لەتۆنی دەنگی ڕا دەچڵەکیم هەر ڕۆژێک نەهات با یاخود وانەی ئەومان نەبووایە لەلای من جەژن و ئاهەنگ بوو، ئەو ڕۆژەی کە لە یاد ناکرێ ئەرکی ماڵەوەی دابوو پێمان من کە زۆر خراپ بووم لەوانەکەی ترسەکەيشم لێی هۆکاری زیاتر تێک چوونی من بوو نەم دەوێرا لەجێگای خۆم بجوڵێمەوە کاتێک گەیشتە سەرەی من خوا خوام بوو وەک نەبی عیسا هەڵبکێشرێمەوە بۆ ئاسمان یاخود زەوی شەق ببات و من قوت بدات، ئاخر ئەمە بۆ من زۆر گونجاوتر بوو، چونکە دەمزانی چۆن بەسەرما هاواردەکات، بەڵام هیچ کام لەو خۆزگانەی هەموو بوو فریام نەکەوت بە ناچاری هەستامە سەرپێ

وتی: بڵێ

وتم : چی،

وتی: ئەوانەی کەهاوڕێکانت وتیان،

ئاخر من خۆ لەپۆلدا نەبووم چاوەڕوان بووم موعجیزەیەک بقەومێ و من دەربچم لەو پرسارە.

وتم: مامۆستا کامیان بڵێم،

وتی: ئیعرابی فعلی ماضی بکە.

چارەیەکم نەبوو بەلێوە لەرزۆکەکانم ئەوەندەی لەدەمم هاتەدەرەوە،

وتم:  فعل ماضی مرفوع،

کاتێکم زانی زرمە لەپەناگوێم هەستا لەگەڵیا سەرم سوڕا و کەوتمە سەر ڕەحلەکە،

وتی: مەگەر شێتی لەچ قانونێک فعلی ماضی مرفوعە ئەمە تۆ داتهێناوە.

ئیتر من هیچی ترم نەوت دانیشتمەوە بۆهەتا هەتایە فێری کردم ئەو شەقازللەیەی کە مەنصوبە، دوای بەربوونەوە سەر ڕەحلەکە، چاوەکانم پڕ ئاو بوو بە بێ ئەوەی بتوانم دەستیان بە سەردا بگرم جۆگەیان بەست سەرم داخست تک تک دەکەوتنە بەسەر عەزیەکەی لەبەرمدا بوو بەڵام گریان لەناو گەرووم وەستاند بوو جێگای پەنجەکانی نەخشەیان لەسەر ڕوومەتم کێشا بوو ئەوەندە هەستا بوو ئەوەی بیبینیایە دەیزانی جێ دەستی کەسێکی گەورەیە، بەڕادەیەکیش تووڕە بووە خواخوام بوو وانە تەواو بێت هەتا پڕ بە گەرووم بقیژێنم هاوار بکەم کەوايشم کرد، ئەوەندەی پێنەچوو مامۆستا نیهادی یاریدەدەری بەڕێوەبەر ناردبووی بەشوێنمدا، کاتێک چووم لەبەردەمی وەستام سەیرێکی کردم وتی ئەوەبۆوات لێهاتوە کێ وایلێ کردوی مامۆستا ساماڵ لەژوری بەڕێوەبەر دانیشتبوو خێرا هەستا وتی ناخوێنێ پرسیارم کردوە دەزانی چی جواب داومەتەوە مامۆستا نیهاد نەیهێشت قسەی تەواوبکات وتی تۆ بڕۆ ئیتر من هاتمە دەروە حەزم دەکرد بزانم چی پێدەڵێت بەڵام قسەی نەنکم بیرکەوتەوە کە پێی دەوتم نەکەی گوێ بۆ قسەیەک بگری کە پەیوەندی بەتۆوە نەبێت ، هەرچەندە دەمزانی ئەو لەسەر من قسەدەکات هیواخوازبووم ئەویش هەمان شەقازلەیمن لەو بدات و شوێنی دەستی لەسەر ڕوخساریبێت ئەوکات دەزانێت کە چەندە بەئازاربووە بەڵام نەمبینی ، دوایئەوە من بەبێ ئەوەی بگەڕێمەوەبۆ پۆل ڕامکرد لەقوتابخانە بەگریانەوە گەڕامەوە بۆماڵ دایکم کە هات بەرەوپیرم دەرگای کردەوە من سەرم داخستبوو دەبوو خۆم بشارمەوە هەتا نەبینن چی لە دەموچاوم هاتوە چومە ژورەکەی سەرەوە بەڕاکردن دایکم چەندەی بانگکردم جوابم نەدایەوە چونکە نەمدەزانی دەبێت بڵێم چی لەسەر جێگاکەم پاڵ کەوتم هەندەی نەبرد دایکم هاتوو وتی چیبوە خۆم کردبەخەوتووو وتی هەستە کوێڕاخەوتی کاێک وەریگێڕام ڕومەتی بینیم وتی بۆچی ئاوات لێهتوە کێ وایلێکردوی دەستی بشکێ خێرنەبینێلەخۆی وتم هیچ نیە تەواوبوو وتی بڵێ ئەگەرنا ئێستەدەچم بۆ قوتابخانە قوتابخانە یەک کۆڵان دوربوو لێمان دەمزانی ئەگەر قسەنەکەم دەڕواتبۆ ئەوێ و شەرمەزاردەبێت لەنەزانینیمن وتم پێویست ناکات بڕۆی عەرەبیم نەزانی مامۆستا ئاوای کرد وتی بۆ نەتخوێند وتم بۆ بخوێنم ئەگەر ئەو عەرەبە نەبوایە ئێستە باوکم لێرەدەبوو مەگەرتۆ نەتوت باوکت لەعەسکەری شەهیدبوو مەگەرنەتوت ئیتر من بۆچی عەرەبی بزانم کاتێک ئەمەوت دایکم ڕۆیشتەخوارەوە دایکائامین نەیهێشت بچێ بۆ قوتابخانە وتی دوای پشت لەمامۆستادەکات لێی گەڕێ کەس بە شەقازلەیەک نامرێ ئەو ڕۆژە من خۆم لەسەرەوە ئاخنی بۆ نان خواردنیش نەدەهاتمە خوارەوە هێمنی برام جانتاکەی بۆ هێنابوومەوە بۆ بەیانیش نەچووم بۆ قوتابخانە من زۆر توڕەبووم ئاخر نەدەبوومامۆستا ئاواتوڕەبێت مەگەر کوفرم کردبوو ئاوای کرد دایکم چەندە هەوڵیدالەگەڵم وتم ناچم من ئیتر ناچم بۆ قوتابخانە هەموو ڕۆیشتن هاوڕێکانیشم هاتن بەشوێنما من هەرنەچووم دوای ئەوەی کاتژمێر بوو بە هەشت و نیوو بێزاربووم چومە ژورەکە و خۆم گۆڕی هاتمە خوارەوە دایکم وتی چی دەکەی وتم بمبە بۆ قوتابخانە کاتێک وام وت دایکم زۆری پێخۆش بوو خێرا عەباکەی دابەسەریاو دەستی گرتم و بەڕێکەوتین بەپێ بۆ قوتابخانە زۆری نەبرد گەیشتینە بەردەم دەرگای قوتابخانە کشامەوە دواوە دایکم وتی چیە پەشیمان بوویتەوە وتم نا بەڵام زۆرتوڕەیە قسەی لەگەڵ نەکەی من دەترسام لەدایکیشم بدات ئەوەندە توڕەیە کاتێک چوینە بەردەم ژوری بەڕێوەبەر فەرموی لێکردین مامۆستا وریای بەڕێوەبەرو مامۆستا نیهادیش لەتەنیشتی دانیشتبوو یەکپێ لەبەرمان هەستا بە منی وت بڕۆ بۆ پۆل ئەو پارچە کاغەزە بدەبەمامۆستاکەی لەپولدابوو دایکم دانیشتبوو وتم نەڕۆی هەتا دێمەوە کاتێک چووم چیببینم مامۆستاساماڵ لەپۆلدابوو دەرگام کردەوە پەشیمان بومەوە لەوەی گەڕامەوە بۆ پۆل کاغەزەکەم دایە دەستی و سەرم هەرداخستبوو وتی وەرە ئیشم پێتە قاچەکانم نەیدەتوانی هەنگاوبنێ بۆی وتی مەترسە خۆلێت نادەم نەمدەزانی ئەوەندە قایم لێم دایت دەبوو سەبر لێم دابایت بمبورە بەڵام ئەم لێدانەت قەت بیرناچێت ڕۆژێک دێت وەک یادگاری بیرت دەکەوێتەوە کچی خۆم من بۆ ئەوەم بوو بیرت بێت سەیرێکم کردوو وتم بەلێدان هیچی ترم نەوت ئەو بەم قسەیەیی من زۆر پەشیمانبوو نەیدەزانی چی بکات چومەوە جێگاکەی خۆم دانیشتم لێدانی من بوو بەدەرسێک بۆ تەواوی پۆلەکە کەفعلی ماضی منصوبە زەنگ لێی داو چاوەڕوانی ڕۆیشتنی مامۆستابووم هەتا بزانم دایکم لەژوری بەڕێوەبەرە بوو مامۆستا ساماڵ هات کاتێک من بەڕاکردن خۆم کردبەژوورەوەیا دەمەویست پێی بڵێ ئەوە مامۆستا ساماڵە کە وای بەرامبەرکردم خۆی هاتەپێشەوەو وتی داوایلێبوردنم کردوە ئەگەر بتانەوێت لەئێوەشی دەکەم دایکم بەلەسەر خۆییەوە ڕویتێکردو وتی پێویست ناکات بەڵام ئەو کارەی دەتەوێت بەناخۆشی ئەنجامی بدەی بەخۆشی دەکرێ بگرە باشتریش من کەحەزم نەکرد دایکم ئەو بشکێنێ وتم دایکە ئەو زۆرباشە دایکم سەیری لێدەهات لەماوەی شەو ڕۆژێک چۆن گۆڕام . دایکم خواحافیزی لەژوری بەڕێوەبەرکرد منیش هەتا دەرگای دەرەوە لەگەڵی چووم وتی تەواو دەگەڕێیتەوە بۆ پۆل وتم بەڵی ئیتر هیچی تری نەوت و خواحافیزی کرد منیش لە ڕێڕەوەکەی پێشەوە بەبەردەم ژوری مدیردا ڕۆیشم چوم بۆ پۆل لەجێگای خۆم دانیشتم زۆری نەبرد زەنگ لێیدا وانەی دووەم دەستی پێکرد ، مامۆستای کوردی هاتەپۆل پرسیاری کرد نوسینەوەکانی ماڵ دەربهێنن هاتە سەرەی من وتی کوا وتم نەم نوسیوە خێرا منی ناردەبۆ ژوری بەڕێوەر کاتێک چووم مامۆستا وریای بەڕێوەر وتی خێرە چی بوو وتم مامۆستا من ئەمڕۆ هیچ ئەرکێکم ئەنجام نەداوە ئاخر من بەتەمانەبووم چیتر بێمەوە بۆ قوتابخانە لەبەر ئەوەیە وتی ئێستە کاغەزێکت بۆ دەنوسم بیدە بەمامۆستا ، کاغەزەکەی نوشتانەوە دایە دەستم وتی نەیخوێنیتەوە بیدەبەخۆی وتم باشە ڕۆیشتم دەمەویست بیخوێنمەوە بەڵام بیرم دەکردەوە وتی مەیخوێنەوە نەمتوانی ئەم قسەیە فەرامۆش بکەم لەدەرگام داو کاغەزەکەم دایەدەستی ئەویش خوێندیەوە سەیریکی کردم وتی دانیشە ڕۆژێکیتر بێ ئەرکی ماڵ نەیەیتەوە بۆ قوتابخانە ، ئەو ڕۆژەم بەڕێکرد و گەڕامەوە ماڵەوە ئەرکەکانم زۆر بوو خێرا چومە ژورەکەی سەرەوە و بێئەوەی خۆم بگۆڕم دەستم کرد بە نوسینەوەی کوردی دایکم هەر بانگی دەکردم بچم بۆ نان خواردن ئاخر من کاتی نان خواردنم نەبوو ئەرکێکی زۆر کۆ بووبویەوە لەسەر سەرم نەنکم هاتو وتی کاتت زۆرە وەرە نان بخۆ دوای دەست بکە بەخوێندنت وتم بەچاوان ئیتر ، نانخواردن تەواوبوو گەڕامە وە بۆ ژورەکەم لەداوای تەواوبونی کوردی دەفتەرێکم دەرهێناو تەواوی بەسەرهاتەکەی ئەم ڕۆم تۆمارکرد بەخۆشی و ناخۆشیەوە کات درەنگی کرد و هەرزوو خەوتم دەوەویست بەیانی زوو دابێت هەتا بچمە قوتابخانە دەی لیرەوە ناسین دەستی پێکرد مامۆستاساماڵ لەبەردەم ژوری بەڕێوەر کەشوێنی هاتنەژورەوەی قوتابیەکانبوو چاوەڕوان بوو کاتێک منی بینی پێکەنی بانگی کردم وەرە بۆ ئێرە ، وتی نەم زانی تۆ باوکت نیە دەتوانم ببم بەباوکت ئەم هەواڵە بۆمن گەڕانەوەی باوکم بوو بۆ ژیان سەرێکم بەرزکردەوە و چاوەکانم پڕبوون لەفرمێسک بەبێ ویستی خۆم بارین وتی ئەگەر ناتەوێت قەیناکە بەس دەمەوێت هەرچیت پێویستبوو پێم بڵێی بەبێ ئەوەی هیچ بڵێم ڕۆیشتم ئەوەی بینیم چاوەکانی ئەو پڕبوو لەئاو گەڕامەوە بۆ پۆل لەجێگای خۆم دانیشتم بیرم لەقسەکەی داکردەوە چۆن دەبێت کەسێک بێتە جێگای باوکم ئەو خەیاڵانەی لەزەینم دا وێنەم بۆ کێشابوو هەروا بەئاسانی لەناوی بەم ئەو شاکارەی دروستم کردبوو لە ڕوحمدا بەدەستی خۆم وردو خاشی بکەم ئاخر ئەوکات یادکردنەوەیەک لەئارادانەدەما ئیتر ماف و موڵکی باوکایەتی نەدەما ئەوکات من دەبوو چۆن هەڵسوکەوتبکەم لەبەرامبەر گۆڕەکەی چۆن بوەستم ئەمانە لە ناو مندا دەهات و دەچوون دمووت خۆزگە قەت وای نەوتایە ئاخر نەم دەتوانی پێگەی ئەوپیاوەی کەتەنها جارێک پێمنەوتوە بابە تەنها جارێک بیرم نایەت دەستم گرتنێ لەناوەشی کردبم ماچی کردبم هەروازوو فەرامۆشی بکەم و ئەمڕۆ بە کەسێکی تری ببەخشم نەمتوانی ئەوەبکەم نەلەگەڵ خۆم نەلەگەڵ باوکم دەمەویست داوایەکی وانەکاتەوە ، کات تێپەڕی زۆر بەخێرای هاوڕێیەتی من و مامۆستای عەرەبی خۆشتربوو تائەوکاتەی بڕیاریدا هەموو مانگێک خەرجی ڕۆژانەی قوتابخانەم بدات بانگی کردم وتی من تۆم دیاری کردوە ڕۆژی چەندە دەهێنی بۆ قوتابخانە وتم دینارێک وتی لەمەودوا میهنە من پارەت بۆدەدەم کۆمەڵێک کارتی پەمەی دەرهێنا خانە خانە کرابوو لەسەری نوسرابوو 1دینار وتی دەتوانی ئەم کارتە ببەیتە فرۆشتگای قوتابخانە ئەوەی حەزت لێیە هەڵی بگریت ئەگەر هیچیشت بەدڵ نەبوو دەتوانی داوای پارەی کارتەکەبکەیت وە دەتوانی بەیەکجار هەموو کارتەکە بەیت کاتێک ئەو قەی دەکرد من سەرم داخستبوو شەرمم دەکرد لەوەی تەماشای بکەم لەلایەکیشەوە خۆم دەدزیەوە لەو پێشنیارەی پێشتر بۆی کردبوو خەمم بوو بڵێت چیت بڕیاردا خۆشبەختانە هیچی لەوبارەیەوە نەوت ، کارتە پەمەییەکانم وەرگرت و سوپاسم کرد گەڕامەوە بۆ پۆل خێرا کردمە ناوجانتاکەم لەدڵی خۆمدا دەموت ئاخر چۆن ئەم کارتە دەبێتە پارە دەی ئەگەروایە دایکیشم دەتوانێت کارتی وابات بۆ شتکڕین لەبازاڕ ئیتر دەتوانین هەموومان کارت دروستبکەین زەنگی کۆتا وانە لێی داو گەڕامەوە بۆ ماڵ کارتەکەم دەرهێناو دام بە دایکم وتم دایکە ئەمە مامۆستا ساماڵ داویەتی پێم دەتوانم بەمە شت بکڕم تۆ پارەم مەیەرێ ، بۆ بەیانی ڕۆیشتم بۆ قوتابخانە وانەی یەکەم تەواوبوو زەنگ لێیداو کارتەکەم هەڵگرتوو چومە ڕیزەوە بۆ شتکڕین کۆمەڵێک قوتابی لێبوو تەماشای دەستیان دەکردم کاتک لەشوشەی فرۆشگاکە نزیک بومەوە کارتەمەم دا بۆ فرۆشیارەکە وتی چی دەکڕی وتم لەفەیەکی فەلافل خانەیەکی لێکردەوە دایەوە دەستم لەگەڵ لەفەکە گوێم لەقوتابیەکان بو، دەیان وت چۆن ئەو کارتەدەخوات بەڵام لەبەر قەرەباڵغی و تەنگی شوێنەکە هەرزوو هاتمە دەروەو کەوتمە خواردنی لەفەکە ئیتر بەو شێوەیە ڕۆژێکیان گوێم لێبوو قوتابیەک دەوت ئەمە پارەی نیە بەوکاتە ئەو مامەیە هەڵدەخەڵەتێنێ ئەمە زۆر ناخۆشبوو بۆم بڕیارم دا لە کاتی زەنگ لێدان بچم هەتا کەس نەمبینی ئەوەی دەمویست دەم کڕی ، وردەورە هاوڕێیەتی من و مامۆستا ساماڵ وایلێهات خواخوام بوو هەینیش قوتابخانە هەبێت بۆئەوەی بیبینم کاتێک بیرم لێدەکردەوە ئەگەر قوتابخانە تەواوببێت من چیبکەم ، تا وردەوردە قوتابخانە کۆتای دەهات مامۆستا ساماڵ بانگی کردم دەمزانی ئەو دەیەوێت ماڵئاوای بکات من زۆرم ڕق لەوساتەیە چونکە هەست دەکەم تەنگە نەفەس دەبم ڕوحم دەردەچێت هەرچۆنێک بوو خۆم کۆکردەوەو چوومە بەردەمی وتی گەردنم ئازا بکە دوعام بۆ بکە وەک کچی خۆم خۆشم دەوێی بەڵێنم بەری باشبیت پشووی هاوین بەخۆشی بەڕێبکەی هەرچیت ویست بەمامۆستا نیهاد بڵێ من خێرادێم بۆلات کاتێک ئەوانەی پێدەوتم فرمێسک پێشی پێنەدەگرا باوەشم پیاکرد وتم خۆشم دەوێی باوکە ئەم ووشەیە نازانم چۆن لەدەمم هاتەدەروە بەبێویستی خۆم ئەوام وت توند لەباوەشی کردم فرمێسک بەچاوەکانی هاتەخوارەوە ماچی نیوچەوانی کردم ماڵئاوا لەیلا بەرزنجی