دەقێ شیعر
مریەم ئاباریان (تەنیا) / نوسەر و شاعیر/ مەھاباد
لێم دامەبڕێ وەرزە خەیاڵم دوور و
تا خودا مەیلی ببا درێژ
پڕ بە باغی فێردەوس گۆرانی (دنیا ناتوانێ )دەلێینەوە
ڕادەکەینە بوون
نزا دەکەین بارانێک دابکا عاشق خووسێن
من پێخاوسم تۆش بە ئەنقەست کەوشەکانت ون کە تامی ڕووتیمان دە زەوی گەڕێ بۆنێکی تازە بگرێ زەمەن
هیچ بارانێک بۆنی سێو و گوڵی گەنم لە مێشکی زەوی ناشواتەوە
(خوایە هەڵکەی بارانێ و بە بای شەماڵ بێتە شەو)دوواتر هیچ سێوێک و گەنمێک لە لەشی زەوی نەزێن
دوعا دەکەم زەوی هەنار بگرێ
نانا هەمووی نا
هەر ئاواش ،بوون ،
هەر خوارە ولارە مل دەڕوا
با زەوی هەنار و ڕەز بیگرێ وەک پاڕانەوەی شاعیرێ
(خوا کا ترێکان بگەنێ) شپرزەیی ئەوشێعرە…
لە گومانمەوە سەر وبن هەڵاوەسراوەکەچی؟
چی پێیە؟کێ دەناسێ؟
سەراوبنی تاب ناهێڵێ هیچ نەهێنێکیش نەبێ ،
ئێعتڕاف دەکا !
ئەوە ڕوحە ڕوح ڕۆڵە لەتاوان نەدرکاوان دەچڕێ!
دایە گەورەم وایدەگووت.
مرۆڤ بە هێڵەنجان سووک دەبێ بەڵام شێعر بڕشێتەوە یا جوغڕافیا دەڕووشێنێ یا مێژوویەکی سەر بە هیچ وڵات دەخوڵقێنێ!
(سر بە سر شعر نگذارید )بوو!
یا ( بەڕەم پێ لامەدە)؟
لاشیدەم خۆڵێکی ئاشنا دەردەکەوێ هیچ سێڕامێکێک ونی ناکا
بۆیە لە چوون وەرگەڕام چش…
پڕی جندۆکەش بم لە هیچ غووڕبەتێک هۆگریم ناڕوێ وڵاتە و بۆنی ئاشنا
وڵاتە و جوغڕافیایەک کە بێ ئاو ناژیت!
وەرەوە ئێرە لەو ڕستەدا یەک بگرینەوە
سەمایەک دەکەین بۆ بوون
تۆ بۆ من ،من بۆ تۆ،
هەر دووکمان بۆ بۆنی خاک وخۆڵی( کووچەی یارەکەم …)
هەنارێکم بۆ بچنە بە یاقووتە سوورەکانی ملوانکە بهۆنمەوە
تێر سەیری کە ڕەزەکان ساوان بۆ مانەوە،
بە کاتی مەست بوون سیلەی نیگاکانتم پێویستە!