فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

پێکی ئەوین

پێکی ئەوین

ڕاژان حيسامی/ شاعير و گۆرانيبێژ/ تاران

 

بەشایەتی ڕووناکایی گڵوپ گڵوپ

پێک بە پێکی خۆشەویستیت …

هەڵدەهاوێم…

دەیخۆمەوە…

قەترە قەترە ….

دڵوپ دڵوپ…

\ئەمشو شەم وشێعر وبادە وشەڕاب

بەڕیویانە بڕستی هەست، بڕشتی تاب..

دەزانی چۆن چاندوویانم؟

دەزانی چۆن لەسەر تەرمی ئەوینەکەت ڕواندوویانم؟

نازانی…

نازانی چۆن چوومەتە ناو زۆنگی تاڵاب…

هەرگیز مەپرسە لەحاڵم …

پڕ ،پڕ بەدڵی تۆی بێ دینم…

 

خەراب ،خەراب

ئەمشەو بەنەغمەی کاروانە،

کاروان کاروان بێ وەفاییت دەجوێمەوە…

لەسەر کێڵگەی ئاواتەکان

پێک لەدوایی پێک دەتوێمەوە…

 

ئاخ…

ئاخ بڵێی ئەمشۆ چیم بەسەربێ…

بەیان ببینم سەحەر بێ؟