هەر نەهاتی
خالید کۆچەر/ شاعیر/ هەولێر
گوتم : دێت هەر نەهاتی
گوتم : دەردەکەوێت کەچی هەر دیار نەبووییت
گوتم : لە دەرگای ژوورەکەم ئەدا کەچی لە دەرگای دڵت هەر نەدام
گوتم : رۆژێک بە زەیی بە گریانم دێتەوە کەچی بەزەییت هەر پێمنەهاتەوە
گوتم : رۆژێک دێت و باوەشم پیادەکا کەچی جارێکیتر باوەشت پیا نەکردم
گوتم : رۆژێک دێت و بەزەیی بە لێوەکانم دێتەوە
وەکو جاران ماچم دەکات هەر ماچت نەکردم
گوتم : رۆژێک دێت و تەوقەیەکی گەرمم لە گەل دەکات
هەردوو دەستی دەخاتە سەر هەردوو شانم
بە گۆی مەمکەکانی گریانەکەم ژیر دەکاتەوە
چاوەرێت بووم کەچی بەرکۆژەت بە یەکجاری داخست
گوتم : ئەمرۆش نەبێت سبەینێ هەر دێت
کەچی هەر نەهاتی گیانە ، هەر نەهاتی ، هەر نەهاتی
6 / 10 / 2010 / هەولێر