فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

غەزەڵی مات

 

( غەزەڵی مات)

فەريد ڕاژين/ شاعير / سنە

 

خۆمارە دەفتری شێعرم، لە سووچێکی غەزەڵ ماتە

لە قەدی مەسنەوی حەتا، لەقێ قاقا لەوێ قاتە

قەڵەم بردی پەنا بۆ مەی،لە دەستی هەڵمەتی یادت

چلۆن یادت لەدڵ دەرکا، کە مەی خۆی مەستی باڵاتە

نجاتی نابێ دڵ ساتێ، لە دەس زەنجیرەکەی یادت

لە مێژە بۆت گرفتارە و، ئەسیری زوڵفی تاتاتە

دڵم بێ تۆ پەرێشان و نەخۆش و مات و شێواوە

کە دەرمانی هەموو دەردی، زڕەی پاموورەکەی پاتە

لە زەریای باوشت خنکان، لە جەننەت خۆشترە لای دڵ

قەسەم بە شەهدی لێوانت، بەهەشت بێ تۆ خۆرافاتە

دەزانی حاڵەکەی دڵ خۆم، لەتۆ بۆچی دەپرسم من؟

بە غەمزەت چۆن دڵت بردوو، لە ئەو کاتەو دڵم لاتە.