فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

پەنجەرە

پەنجەرە

چرا ياسين/ نووسەر / هەولێر

 

باران لەودیوی

پەنجەرەکە دەبارێت..

لەمدیوی پەنجەرەکە، دڵی من ئاو دەدرێت

لەودیوی پەنجەرە،

باڵندەکان لە شەقەی باڵ دەدەن

ڕۆحی من لەمدیوی پەنجەرە،

ھەست بە ئازادی دەکات

لەودیوی پەنجەرە

بایەکی چایگ ھاشوھووش دەکات،

لەمدیوی پەنجەرە،

ھەناسەی من گەرم و ئارام دێت و دەچێت.

لەودیوی پەنجەرە

باران گوڵەکانی تەڕ کردووە،

لەمدیوی پەنجەرە

خونچەکانی ناخم نازک نازک ئاورنگیان کردووە،

چونکە لە نێوان

ئەمبەر و ئەوبەری پەنجەرەکە تۆ ھەییت،

تۆ لەلامیت..

تۆیێک ھەر خەندەیەکت

ھەناسەیەکی نوێم پێ دەبەخشێت،

بە ھەر خەنینێکت

گوڵێک لە ژینم چرۆ دەکات.