فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

پڕۆتۆكۆڵ

پڕۆتۆكۆڵ

زانا خەلیل/ شاعیر/ ئەلمانیا

دوێنێ له‌سه‌ر مێزه‌ جدییه‌كه‌
سێ كه‌س فشه‌یان ده‌كرد.
ئه‌وڕۆ له‌سه‌ر مێزى گاڵته‌
دوو كه‌س كلاسیك به‌ جدییه‌وه‌ ده‌خوێننه‌وه‌.
سبه‌ى یه‌كێك له‌سه‌ر مێزه‌ حه‌قیقییه‌كه‌ ڕۆنیشتووه‌،
پیربووه‌
جگه‌ره‌ ده‌كێشێ و
بیر له‌ سه‌فه‌ر ده‌كاته‌وه‌.
دووسبه‌ى كه‌س لێره‌ نه‌ماوه‌.
سێسبه‌ى سێ كه‌س دێن
چوار سبه‌ى له‌سه‌ر مێزێكى جدى
داده‌نیشن و فشه‌ ده‌كه‌ن
پێنچ سبه‌ى دوو كه‌س له‌سه‌ر مێزى گاڵته‌
به‌ جدى دوێنێ ده‌خوێننه‌وه‌.
شه‌ش سبه‌ى یه‌كێك ته‌نیایه‌ و
به‌ پیرى دانیشتووه‌
بیر له‌ نوێژ ده‌كاته‌وه‌
یا عه‌ره‌ق ده‌خواته‌وه‌
یانیش هیچ ناكا
ئه‌وڕِۆ كه‌س لێره‌ نه‌ماوه‌.. كه‌س.. كه‌س..
حه‌فت سبه‌ى كاره‌كه‌ ته‌واو ده‌بێ و
سێ كه‌س له‌ دایك ده‌بن
هه‌شت سبه‌ى ده‌گریێن و ئاوڕده‌ده‌نه‌وه‌
كه‌س لێره‌ نه‌ماوه‌.. كه‌س.. كه‌س..
پڕۆتۆكۆڵێكه‌و لادان قبوڵ ناكا!