فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

رۆژانە سەد وشە دەنووسم

رۆژانە سەد وشە دەنووسم

٧٨٧

شێرزاد هەینی/ نووسەر/ ستۆکهۆلم

کە بەیەکجاری لە خەو رادەبەم، بڕیاردەدەم بچمە سەر لاپتۆپەکەم، لەبەرزاییەوە سەیری دەرەوە دەکەم. هەردوو دیوی شوقەکەمان لە ”رینکەبی” شووشە، بەرکراوە، بەرینە. دەبینم؛ کچێک لەو خوێندکارانەی هاوینەکاری دەستکەوتووە، کیسەیەکی نایلۆنی گەورەی بەدەستەوە وردە خاشاک لەبن دیوارەکان بە بگرە درێژەکە هەڵدەگرێتەوە.
یەکێکیتری بەروانکە سپیی زراڤ؛ جانتایەکی لەسەرشانە چوست بەرەو نەخۆشەکەی دەڕوات، بۆ ئەوەی دەرمانی بداتێ، یان پاکی بکاتەوە! پیاوێکی بەتەمەن؛ زەرفێکی پێیە دەیبانە ناو سەندوقە زەردەکەی پۆست! دەبینم؛ شەو زریان دارسێوەکەی هەژاندووە، بنەوەی کردووە بە تابلۆیەکی نازدار! دەبینم؛ ئاڵا نوێیەکەی شەریکەی گەڕەکەکەمان دەشەکێتەوە. دەبینم؛ نەورەسەکان بەئاسمانەوە سەما دەکەن.
دەبینم؛ ئوتومبێلەکان نەرم بەرەو پارکینگەکە هاتوچۆیانە! هەورە و دەمێکی تر دەبارێت، وڵات دەکاتەوە بەبەهەشت.