فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

من مەکە بە بتی خۆت

من مەکە بە بتی خۆت

زێنەب یوسفی/ شاعیر / سنە

چەند ڕۆژ پێش ئێستا
داتکاوم لە نیگایەکی داڕزاو
لە سەر مەزرایەکی زەردەڵ
کە هیچکات سەوز نەکرا و
دیمەنی جاڵجاڵۆکە لەسەری
ئاشکرا……
من ڕاپێچ بکە لە زەروەرقی
تریاکە دەستکردەکان
لە ڕێی منەوە
ئەم شارە ئالودە بکە…
بۆچی وا بیر دەکەیتەوە کە
تەنیا جاڵجاڵۆکەکان دەبستن
تۆ خۆت
منداڵی ڕاستەقینەی کوانتەمی
کاتێک کە هەمو ڕۆژێک
لە بن میچی ژورەکەتدا
دەتبینمەوە…..
ئاااااە کە تاچەند
حەزم لێیە منیش
خۆم بگوازمە بن میچی ژورەکە
با جارێکیتر
تەفەرە بدرێم
لە ڕێی شیعرێکی ڕفێندراو
بە دەست حاکمێکی پیر و گەندەڵ
لە گۆڕەپانێکی پڕ لە زەلیلی…..