(دەنگی تۆ ؛
قیبلەی عیشق و دڵداری)
ساڵح بێچار/ شاعيڕ / سلێمانی
هـەر ئـاوازێکت، گـریـانی دڵ بـوو دووبـارە لـە نـۆ
چونکە تۆ دەتگوت چاوی من بێشێ،نـەوەک چاوی تۆ
***
تۆ دڵت چـاوگـەی فرمێسکی وشک و گریـان و زاریی
قـەت بـە زاری خـۆت، نیشانت نـەدا لـە ئـەو بێزاریی
***
چەند شیرینگۆ بووی لە باسی خەم و دەردی دووریی ئەو
ژیان و مردن چون یەک بوون لای تۆ، بۆ سەبووریی ئەو
***
بێدەنگ و عـاشـق، وەلێ لـە ناخـدا چـاو و دڵت تــەڕ
مـەرگت هـەڵبژارد، لە مەرگ و تاقەت، یا وەسڵی دڵبەر
***
تۆ خۆت خەمێک بووی، بە مەرگت بێکەس ماوە ئەو خەمە
ئیتر هـەتا هـەین، باس و یادت کـەین، هێشتا هـەر کـەمە
* ئەم شیعرە سێ ڕۆژ دوای مەرگی هونەرمەند مامۆستا عەباسی کەمەندی نووسراوە، واتا ٢٠١٤/٥/٢٥