فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

زریکەی عیشق

زریکەی عەشق

عیسا حوسێن/ شاعیر/ هەولێر

زریکەی عەشقمان
رێگە تاریك و نووتەکەکانی کەشکەڵانی بڕی
بۆ خوانێ لەماڵی ئەستێرەیەك لای نەدا
نایزەکێك نەیتوانی بیسووتێنێ
یان هێزی کێشکردنی زەوی بیوەستێنێ
پرسگەی هەر حەوت تەبەقەی ئاسمانی تێپەڕاند
گەیشتە عەرشی خودا … !!!
کەچی ئەو ( خوای گەورە )
نەوەڵامی داینەوەو
نەئیمزای رەزامەندی لەسەرکردو
نەنووکە قەڵەمێکی لێدا … !!!
عیسا حوسێن

هەولێر 15/8/2024