نموونەی غەزەڵێ
فاتيمە حيجازی -لالە/ شاعير و لێکۆڵەر / سەقز
دەبینی گەر دەروون وناخی لالە
خەم وداخێ تەنیویەو پڕمەلالە
لەناخی ڕەشکەوەی پڕ زامی ئەودا
کپە هاواری ئازارێ ، شەلالە
هەموو جەور وجەفا و زووخاوی گەردوون
بەکۆهاتوونە خزمەت ئەم دەلالە
بە دەوری گوڵپەڕی ناسکدڵی گوڵ
ڕەوەز پەرژینی خەم دەرد و کەلالە
چزووی زامێک ودەردێکی وەهایە
کە ساڕێژی بە تەنیا هەر هەلالە
لەدەستی ڕۆژگاری تاڵی پڕخەم
جەفای دیوە،هەناسەسەردە لالە
بەسەر ئەم هەمووە ئازارە ،هەنووکە
گوڵێکی زیندووە ، پڕ هەستە لالە!