جامی شێعر
فەرید ڕاژین/ شاعیر / سنە
تۆ کە ڕوشتی بوومە هاودەم شەمع و بادە و پێک و جام
بوومە شێعرێک و لە چاوی خامەکەم تک تک تکام
گەر بنۆشی تۆ لە جامی خامەکەم شعرێ ئەگەر
هەرهەمووی دەفڕێ لە دەفری دەفتەرم ئەسرین و زام
شێوە شێوا ئەقڵە شێت و دڵ کە هەر شیوەن دەکا
چارەنووسم چا دەبێ ئەی گوڵ گەنم تۆ بی لە لام
پێکەنینت شێعری ناسک، لێوەکەت شاەبەیتی ئەو
هەر بزەیکت بەستە مەس کا، دار و کۆڵان و شەقام
بوومە شاعێر بەڵکوو ڕاحەت، دڵ فەرامۆشت بکا
داخەکەم ئەمما لەژێر باری خەمی شێعرا چەمام
تێپەڕی پاییز و بەفری خەم دەبارێ، من بەڵام
چاوەڕێی بۆنێکی زۆڵفی تۆ لە داوێنی سەبام
نیشتە سەر لێوت پەپوولە بۆنی گوڵ بگرێ لە تۆ
ئێرەئیم پی برد و دەمگوت، خۆزگە ئەو پەروانە بام
پادشاهی شاری دڵ ئەی نازەنینیم، ئێستەکەش
دێمە دەرگەی لێوەکەت بۆ ماچ و ئەودەم من گدام
دەنگی بێدەنگی لە دڵ من، وا بە گوێ عالەم گەیشت
ئێستە ماوم نەونەمامم، بێ تۆ هەر چۆن بوو کە مام.