سه‌رت بخه سه‌رشانم و پشووێك بده
.
بێکەس حەمە قادر/ شاعیر/ هەولێر
.
ژيان هه‌موومانى هيلاك كردووه
سه‌رت بخه سه‌رشانم و پشوێك بده
من له خوێنده‌وه‌ى كتێبێكى كۆن ده‌بمه‌وه
وه‌ك نيشتمانم هيلاكم
ناتوانم به‌پێيه‌كانى خۆم بڕۆم
ناتوانم جگه‌ره‌يه‌ك داگيرسێنم
ناتوانم گوێ له سرودێك بگرم
من چيرۆكى نيشتمانێكم
هيچم بيرنايه و هه‌ميشه نامۆم
ئێواره‌يه و روخسارى تۆ
جۆرێكى تره
خه‌مێك له چاوانته‌وه نيشتووه
سه‌رم ده‌خه‌مه نێوده‌سته‌كانم و
بێده‌نگ لێت ده‌ڕوانم
تۆ خه‌نده‌يه‌ك ده‌كه‌ى به هى تۆناچێ
لێوه‌كانت جوان ده‌رناكه‌ون
وشه‌كان تێكه‌لاوده‌كه‌ن
كاتێ عيشقت لێ به‌رده‌بێته‌وه
به مردنێك ئاشنا ده‌بيت
چێژ له هيچ جوانيه‌ك نابينى
ئاوێنه روخسارت ده‌شێوێنێ و
ده‌نگى با و بارانيش ده‌گۆرێ
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه ده‌ڕوا و
تۆش جێ ده‌مێنى
روناكى له نێو ده‌سته‌كانت هه‌لگره
ئه‌مڕۆت خۆشبووێ
رۆيشتن ناتگه‌ينێته هيچ شوێنێ
خۆشه‌ويستى توند توند له ئامێزبگره
بيرم دێ شه‌وێكى تاريك تاريك
دارێكى سنه‌وبه‌رى سه‌وز سه‌وز لارببوه‌وه
تۆ هێنده به‌په‌رۆشه‌وه راستت كرده‌وه
من ئێستاشى له‌گه‌ل دابێت له‌كه‌وتن ناترسم
شه‌وێك به‌ديار هاتنه‌وه‌ى من خه‌وت لێكه‌وتبوو
له تابلۆيه‌كى بێ جوله ده‌چووى
كاتێ زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌ى په‌رش ده‌كات
تۆ له‌گولێكى گولدانه شكاو ده‌چى
تا دێ سيس سيس ده‌بى
من خوێنى نێو ده‌مار و
ده‌نگى ئێسقانه‌كانت ده‌ناسم
ئه‌و وشانه‌ى له لێوه‌كانت به‌رده‌بنه‌وه
كاتێ سه‌رمات ده‌بێ و
گوێ له گۆرانيه‌كى هێمن ده‌گريت
سه‌رت بخه سه‌رشانم و پشوێك بده
تا به‌هێمنى گوێ له بێده‌گى بگرين