فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

گریان .. دیسانەوە گریان

گریان .. دیسانەوە گریان

بە تامی شعر بۆ خەمەکانی ئێستا

احمد عارف/ شاعیر/ سلێمانی

١٢/٨/٢٠٢٤٤
چەندە گەرم و پڕ سوێیە
خەمەکانی نیشتیمانم
چەند پڕ ژانە گلێنەی چاوەکانم
خۆم ناگرم کە دەبینم
کچۆڵەیەکی منداڵ منداڵ
دەست پان دەکاو
دەگری بۆ نان…
چەند بە سوێیە فرمێسکەکانم
بە خوڕ دێنە سەر رووتم
هەر دەڵێی فرمێسکی پڕ
لە ژانی دایکە گیانە …
ئەی نیشتیمان
چەند بە سوێیە بە شودانت
چەند بە ئازارە
پۆستاڵی سەر روومەتی جوانت
من دەگریم بۆ
بێرێزی تۆ لە لای رۆڵەی
خۆ فرۆش و تۆ فرۆش و
گەندەڵ کارت …