کۆچ
ڕاژان حیسامی/شاعیر و گۆرانیبێژ / تاران
دەبێ بڕۆم لەم هەواره پڕ ئازارەی کە بست بە بستی بە هەڵبەستی بێ وەفایی هەڵبەستراوە….
دەبێ بڕۆم لەم هەوارەی کە بۆ گوڵباخی ئاواتم پەتی جەفا هەڵخراوە …
دەبێ بڕۆم لەو هەرێمەی ڕەگێ کێشانی هەناسەی پڕ لە تاسەی خۆشەویستیم بەقوڕ قوشمی بێ بەزەیی ئاخنراوە…
دەبێ بڕۆم …
دەبێ بڕۆم بەسیە ئێتر،چیترلاپەڕەی دەفتەرم پێخۆستی فرمێسکی پێنووسم ناکەم …
دەبێ ڕاکەم…
دەبێ بڕۆم هەتا سنووری خۆ ونی…
وەهابڕۆم ،
وەهادووربم لە بوونی خۆشم حاشاکەم…
ئاخ …
ئاخ کە سەیر ماندووم….
ماندووی ماندوو…
شەکەت شەکەت…
ماندوولەخۆ،لەدەفتەروشێعری خەت خەت…
سەیر ماندووم …
سەیر شەکەت….