هه‌موجارێ كه سه‌یری ئاوێنه ده‌كه‌ی
كامران شافێعی/ شاعير / نەرويژ
لێره دڵم داده‌خورپێ
ده‌ڵێم نه‌كا ئاوێنه‌كه‌ش
وه‌كو دڵی من ئاشقت بێت
هه‌مو جارێ كه باران دێت
په‌نجه‌ره‌كه‌ت بكه‌ره‌وه
من ناردومه
هاتۆه بۆ ژوانی ڕوومه‌تت
ماچی منی بۆت هێناوه
ئه‌مڕۆ به‌یانی زوو هه‌ستام
به شنه‌ی با دا
هه‌واڵێكم
كرده سرته
ناردمه لات
گوێی بۆ شل كه
هاتوه پێت بڵێ
دوێ شه‌و
مانگم نه‌دی
شه‌و گه‌یشت و تۆی پێنه‌بوو
هاتوه بڵێ
دووری به ئه‌شقی من و تۆ
ناوێرێ
هاتوه بۆتی باس كات
ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره بێی بۆ لام
سه‌رم ده‌خه‌مه سه‌ر كۆشت
تا پێت نه بن بگەڕێیه‌وه
———————–