فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

چمکی گەمژەیی

چمکی گەمژەیی

پەری عەبدە/ شاعير/ سلێمانی

 

 

ئای لە گەمژەیی…..!!!!

دەست بۆ هەرشتێک دەبەم

تەپوتۆزی گەمژەیی

هەراسانم دەکا

ڕەنگی سروشتم لێ ون دەکا……!

 

ئای لە گەمژەیی

چەندەها ڕێگای ژیانی لێ بزر

کردم…!!!!

 

خەڵکان دڕکەکان دەچون

بە دەست و پێان

کەچی بێشەرمانە دڕک گش

جەستەی کون کون دەکردم….!

 

ئای لە گەمژەیی

چۆن بۆتە برا بەشم

لە هەر کوێبم

خانە خوێیە لە ناو هیزرو هۆشم….!!!!!!!

بۆتە ناسنامەو پاسپۆرتی دەستم….!

 

ئای لە گەمژەیی

وادەزانێ من ئەوان ئێوە هەموان

دەستی لێهەڵدەگرین و حاشا لە بونی

دەکەین……!!!!

ئەی نازانێ

کە بێ ئەوی دەردێکی سەختە…

 

ئای لە گەمژەییی

چۆن بۆتە تاجی سەرمان و

وەکو حوشتر لێمان دەخوڕێ

واهەست دەکەین

خاوەندارین…….!!!!!!

 

سڵاو سڵاو لە تۆی گەمژە….،،،

سەدان ساڵە

جامی پڕ لە گەمژەیی دەنۆشی

هەر تێرنابی

هاوارناکەی بۆچی تینوی……!!!!!!

 

لە کۆڵانی گەمژەییا

گەمەی جەنگیا فێردەکردین

بە چەکی ژەنگاوی باو

باپیریان هەتا سوان…….!!!!!

 

لەسەر شەقامی خوێناوی

مەلەی مەرگییان

فێردەکردین

هەتا خنکاین…….!!!

 

لە ژێر داربەڕویەکا

سوێندی گەمژەییان پێ خواردین

لە کۆتای سوێندیان شکاند…….!!

 

لە ئەشکەوتێکا

نیشتیمانیان ئەتک کرد

لەسەر لوتکە زمانیان بڕیین…….!

 

گیرفانیان پڕکردردین لە گەمژەیی

هەرچیمان بوو

گشتیان دزی…….!!!

 

ئێستاش بانگەوازێ

بۆ گە مژەکان

بۆ بەر سندوقی دەنگدان…….!!!!

 

ئەی گەمژەیی…؟

کەی دەتوانیین دەست لەیەکتر بەربدەین

بە مشتێ خاک

ئوسڵی گەمژەیی

گەمژایەتیمان دەربکەین……..!

9/8/2024