فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دەقی شيعری

دەقی شيعری

خاليد شەيدا/ شاعير و وەرگيڕ / ئەڵمانيا

 

 

لەو کاتەی کە تۆم دیوە

دڵمت پڕی زام کردووە

هۆش و بیرم لا نەماوە

دونیام لە پێش چاو ڕەش بووە

لەوەتی ون بووی و

دابراوی لێم

منیش ئاوار بووم

کەوتمە کێوان و بێ رێ و جێم

گەر سەیری ڕووخسارم بکەی

نیشانەی پیری لێ نیشتووە

بومەتە پیری موغان

هەزار خۆزگەم بە دوێنێوە

کە گەنجیەتێم بیر دێتەوە

کاتێکی خۆشم دەبرد بەرێوە

بەڵام ئێستا پەکم کەوتووە

حەیفە بۆ ئەو ڕۆژەی کە تێکەوتووم

ئای کە چەند ڕۆژگارێکی سەختە

هەموو ژیانی لێ تاڵ کردووم

 

٢/١٠/٢٠٢٢