فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

کورتە چیرۆک

کورتە چیرۆک

پەری عەبدە/ شاعير / سلێمانی

 

فەرمو خاتون دەچی بۆ کوێ کاکە تا بەر دادگام بەرە, باشە بەخێربێیت..!! نەبێ بە کارێکی خۆ هەڵقورتێنەر دادە خێرە دەچی بۆ دادگا..؟؟؟ خێر دەبێ ان شااللە..!! برادەچم داوایەک پێشکەش. دادگادەکەم…. کە بە ئێمە دەوترێ لەشفرۆش لەساتێکا کەس لە کاتی فرۆشتنی جەستەماندا ئێمەی نەدیوە… بۆیە داوادەکەین کە زۆر کەس هەیە زمانی دایکی دەفرۆشێ میللەتێکی ڕسواکردووە یاسایەنیيە بۆ سزادانی ئەو کەسیش بە چاوی سوک سەیری ناکا…!!! یادەبێ یاسا سەروەربێ بۆ هەمومان و یەکسان…!! یا ئێمەيش وەک ئەوان دەبێ ئازادبین…. جا دادوەر گوێت لێدەگرێ داواکەتان وەردەگیرێ…!! گرنگ نیيە وەرگیرێ یان نا بەڵام دەبێتە ماڵ بەسەر دادگاوە…!!! وەک ڕیفراندۆمی کورد کە ئەوانەی خاکیان فرۆشت لە باریان برد بەڵام مۆری پەنجەی میللەتێک هەر دەبێ رۆژێ کاری پێبکرێ…!! خۆ میللەت ئەومۆرەی بۆ کەس نەکرد تەنها کەسێکی دیاری نەکرد لە تاو مەینەتی و دەربەدەره و بێ خاکی هانای بۆ برد هەرکەس بە ئارەزوی خۆی کردی لە پاداشتی خوێنی شەهیدان کردی دوایش کەس خۆی نەکردە خاوەنی وەک ئێمە بێ کەس مایەوە ئەرێ کاکە تۆ دادوەری ئەم هەموو پرسیارە دەکەی….؟؟؟ خێرا بڕۆ با فریای دەوام کەوم ….!