قوتدان
فه‌رهاد که‌ریم/ شاعیر/ ئەریزۆنا- ئەمەریکا
ژیان پڕبووه له قوتدان
قوتدان له ژیان ده‌ڕژێ
هه‌موو شتێ قوتده‌دا قوتدان
قه‌مه‌ره
قیتار
قوون
قاڕه
قورعان
ئاگات له قوتدان بێ
بخورێیت و نه خورێی قوت ده‌درێی
هونه‌ره قوتدان
به‌یانی و نیوه‌رۆ و ئێواره و شه‌و
ناخه‌وێ و پشوو نادا، ئه‌مڕۆ و رۆشنایی قوتده‌دا
قوتدان له قوتدانه‌وه هاتووه و قوت نادرێ
تارماییه ون نابێ
گیرفانه پڕ نابێ
ورگه تێر نابێ
مردنه نامرێ
ئاین قوتده‌دا
خوا قوتده‌دا
ژیان قوتده‌دا
قوتده‌دا قوتدان
قوتدان هونه‌رێکی قۆڕه و مرۆڤ ئاڵووده بووه
بۆ سوریالیه‌تی ژیان ده‌ستده‌دا
قونی قوتدانه قوتدان
قوتدان قونی نادڕێت
قونی قوتدانه ژیان
به‌و هه‌موو قوتدانه قوتده‌دا
قوڕ مرۆڤ
م
ر
ۆ
ڤ
ق
و
ڕ
ئاو ئاگر
ئ
ا
و
ئ
ا
گ
ر
ئاو گر