فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

یادم بکە

یادم بکە

خالید کۆچەر/ شاعیر/ هەولێر

بە یادی جاران
جارناجارێک یادم بکە
بە کچان و ژنانی عاشق بلێ :
منیش شاعیرێکی کۆچەرم
وەک شێت خۆشدەویست و خۆشیدەویستم
یادم بکە
بە یادی ئەو رۆژانەی وەکو منداڵ بۆم دەگریاییت
یادم بکە بە یادی ژووانی رۆژانی رابردوو
ئەو یادگارانەی بێژمارن لە ژمار نایەن
یادم بکە
بیری لێوی ماچەکانیش بۆ تۆ جێدێلم
تۆ بیانژمێرە ، ئەو ماچانەی لە ژمار نایەن
سوێندتت دەدەم بە گەورەیی خودا
درۆم لەگەل نەکەییت
تۆ سەردانی مالی خودات کردووە
دەستت بۆ کەعبەی پیرۆز بردووە
ئێستاش لەدوور هەر وەک جاران منت خۆشدەوێت
یا منت بە جارێک بیر چۆتەوە ؟