فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تۆ لــــەکــــوێی.؟

تۆ لــــەکــــوێی.؟

ئەڵماس مستەفا/ شاعير و نووسەر / سويد

 

 

پێم خۆشە لەگەڵت بدوێم ,

بەڵام تکایە بێم مەڵێ

من زۆرنزیکم لێتەوە،

مەڵێ لە ناو لەپی دەستام

بۆم مەنووسە

لە ناولاپەڕەکانی ئەو ڕۆمانـــەیام

کە ئەی خوێنیتەوە،

مەڵێ من لێتەوە نزیکم

لەگەڵ سێبــــەرە کـــەتدام.!

تۆ لــــەکــــوێی.!

پێــی ئــەچێ لەو دیوژیـــانەوەبیت.!

من هەمووبەیانیەک

خۆر ئەبینـــم تـــۆنابینم!،

هەمووبەیانیەک

گــــوێــم لە گـــۆرانی گـــوڵەکان ئەبــێ

گــــوێـــم لـــەدەنگی تــــۆنابـــێ

هەمــــوو بـــەیـــانیەک

بـــاڵــدارەکان

لـــە مـــەنــــفـــاوە دێــــنـــەوە

بــــەڵام تــــۆ هـــەرناگــــەڕێیـــتـــەوە.؟؟