فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

کوا رێگای راکردن؟

کوا رێگای راکردن؟

زانا خەلیل/ شاعیر/ ئەلمانیا

لە ژێر پێستیدا دارستانێ دەمار دەبینرێ
لەناو دارستانێ دەماردا
رووباری خوێن هەیە
لەناو رووباری خوێندا بەلەمێک دەبینرێ
لەناو ئەو بەلەمەدا ژنێک هەیە
لە ژێر پێستی ئەو ژنەدا
دارستانێ دەمار دەبینرێ
لەناو دارستانێ دەماردا
رووباری خوێن هەیە
لەناو رووباری خوێندا بەلەمێک دەبینرێ
لەناو ئەو بەلەمەدا پیاوێک هەیە
دەی کوا رێگای راکردن و چوونەدەرەوە؟