ڕەش و سپی
موحسین ئاراوە/ شاعیر/ هەولێر
—————————–
١
بە دڵە پڕ لە قین و ڕقاویەکەی
پەلارێک سەری دەرهێنا
لە نێو گۆمە لیخناویەکەی
ویستی کاسم کات
بەڵام بە زەردەخەنەیەکی سەر لێوم و بێ وەڵامیم و بێ بایەخپێدانێ
من نا …
ئەوم خستە نێۆ دووڕیانێ
٢
جەنگێکە و لە دەروونیدا بەرپا بووە
بە توندڕەوی و ڕەگەزپەرستی
شانەی وڕووژاوی لە خۆبایی بوونی دامەزراندووە
بە گەورەیی خۆی دەڕوانێ ، کەچی بچووکە
کار و ئاکارەکەی دژ بە دامەزراوەیی مرۆڤە
ئامێرێ دەژەنێ ، ژێیەکانی چرووکە