فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

گریانی من ناوەستێ

گریانی من ناوەستێ

بە تامی شیعر بۆ خەمەکانی خۆم کە وەک بارانی بە خور خۆشناکاتەوە ..

نووسینی احمد عارف/ شاعیر/ سلێمانی٣٠/٧/٢٠٢٤

سلێمانی
تۆ رۆیشتی سەفەرت خێر
لە بری خەندە فرمێسکی سوێرت بەجێ هێشت بۆم
تەنها تۆ نیت لە بۆت بگریم
ئەی نیشتیمان ..!! ئەی دۆرانی دوای ماندوو بوون و خوێنی شەهیدان ..!!
تۆ لە بیرت چوو ، من بەو داخەوە دەتلێمەوە
بە جووت هەردوکمان لە شاخ بۆ شاخ
لەبەر رەهێڵەی بەفر و باران
کزە و نووزەی کۆرپەی ساوا
هەرچی کردمان تۆ جێت هێشتم
نەهامەتیش بۆ من ماوە …
ببورە لێم ئاگات دەکەم
تەنیا ماوم بەرگە ناگرم
رۆژگار بۆمن خوێنە و دەرژێ لە هەردوو چاوم ..
برۆ .. برۆ خێر بێتە رێت
منیش خەمی تۆ و نیشتیمان تێکەڵ دەکەم ..
بۆتان دەگریم بە فرمێسکی سوری خوێنین
تۆ ماڵئاوا
نیشتیمانیش لانەی گەرم و پر لە خێرە
بۆ گەندەڵ و خاک فرۆشان …