فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

حەزم لە شتی قۆڕە

حەزم لە شتی قۆڕە

حەمە عەباس/ شاعیر/ هەولێر

بۆ نموونە ژیان
زۆر مردنم بینی
هیچیان
هێندەی ژیان خۆش نەبوون
داوای هیچ لە ژیان ناکەم
ئەوە نەبێ
بمباتە سەر کانییەک و
چۆڕێک لە ئاوی خۆیم پێبدات
ماومە بژیم
ژیانیش وەک مردن وایە
شەرم لە کەس ناکات
باخچەکانی ژیان
گوڵەکانیان هەمەڕەنگن
گوڵی مردنیش دەگرن
مردن لەسەر خوانی ئێوارە دادەنیشێت
ژیانیش لە تەنیشتی
ئەوەندە تەبان
نایێڵن کەس بچێتە نێوانیان