به‌یانی باش
فەرهاد کەریم/ شاعیر/ ئەریزۆنا ئەمەریکا
لێره نیت بۆ هه‌ڵوه‌رین
لێره نیت بۆ مردن
قسه‌ی قۆڕ ئاو بێنه و قوون بشۆ…
بۆ ژیان هاتی بۆ مردن مه‌ژی به رووتی هاتی و به رووتی ده‌ڕۆی، بێ گیرفان و ىێ ئاگر، ژیانت خۆش بوێ، بژی بۆ ژیان، ئاگر مه‌که‌وه بۆ ورگ و گیرفان،
ورگ و گیرفان له گه‌وره‌بوون ناشرینن، ورگ گیرفان نیه هه‌ر تێیکه‌ی، گیرفانیش ورگ نیه ناشرینیکه‌ی،
ئه‌وانه‌ی گیرفانیان گه‌وره‌یه باش نانوون، ئه‌وانه‌ی ورگیان گه‌وره‌یه باش ناڕۆن،
ژیان به گیرفان و ورگی گه‌وره ژانه و ژیان نیه، با گیرفان به تاڵ و پڕ نه‌بێ، ورگیش گه‌وره‌و بچووک،
بۆ ژیان و جوانی ئه‌مڕۆ بژی و به‌یانیی جوانکه، بۆ گه‌وره‌یی گیرفان و ورگی گه‌وره ژیان که‌ی، ئه‌مرۆت هیچه‌و سپێده ناییه،
گیرفانی خاوێن له ویژدانی خاوێنه‌وه هاتووه، ورگی جوان له بینین و روانین و هه‌ستی جوان،
بۆ ئه‌وه‌ی ورگ و گیرفانی جوانت هه‌بێ، ئاگات له ده‌م و ویژدانت بێ، هانی ده‌ستت مه‌ده رێی مردنه رووتکردنه‌وه‌ی ویژدان،
بۆ هه‌ڵوه‌رین ده‌ژی
هه‌ڵوه‌رێی هاوڕێت با یه
با بناسه
گه‌ر ناتوانی ببی به ئاو
هاوڕێی ئاوبه بۆ ژیان بژی
رووتی پاکیی و جوانییه، ژیان شه‌و و رۆژێکه، ئاگات له پێش و پاشت بی،
زۆر مه‌خۆ، زۆر خواردن په‌ڵه کردنه له ژیان، چاو ورگ نیه ورگ چاو، دوورکه‌وه له چه‌قۆ گیرفانی گه‌وره گۆڕه و پڕ برین،
که‌متر بخۆی پیس نابیی ورگ پشوو ده‌دا خه‌یاڵ جوانتر‌و بینین ده‌چێته ژیان
ورگ رێگای ژیان دوور و مردنت نزیک
ده‌می زێرینت ده‌وێ زێده‌ڕۆیی نه‌که‌ی له گوتن و خواردن
فێره که‌م گۆتنبه، گوێ له ورگت بگره
ویژدانت هه‌بێ به‌رامبه‌ر قاچه‌کانت ورگی گه‌وره ماندووی ده‌کات
ورگت مه‌که به شه‌کردان، گیرفانت ئاگرده‌گرێ
که‌م بخۆ، که‌م خواردن جوانیه، که‌م بڵێ، که‌م گوتن ژیانه له ژیان و جوانیدای
مرۆڤ پێویستی به هه‌فته‌یه‌ک بێده‌نگیه بۆ رۆژ باشێ
ساڵێک برسییه‌تی تا پیسی ورگ ون بێ
نیوسه‌ده پشوو تا جه‌نگی گیرفان بوه‌ستێ
رێمه‌ده ویژدان و ورگت به‌تاڵ بێ
که‌م بخۆ ویژدان تێرت ده‌کا، ئاوه‌دانییه گیرفانی پاک
ده‌ره‌وه جوانه، مانگ و ماسی و مریشک و مه‌ڕ و مرۆڤ
ماڵی هه‌مووانه ژیان بێ گیرفان و ورگی گه‌وره
به‌یانی باش ئابڕوو
ئابڕووت باش دوێنێ