فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دوا بەش لە شیعری (ئاوێنەکانی منداڵی هورد و هەڕابوون)

دوابەش لەشیعری(ٸاوێنەکانی
منداڵی ھوردوھەڕابوون)

 

ئیسماعیل بەرزنجی/شاعیر/ هەولێر

 

  • گەورەبوون…تۆزوبابوو
    کتێبەکەی باڵدارو
    قایش وقەڵەم وتراشۆکەمی…
    لوولداو..
    لەکەندی پیری فڕێیدان
    من چمدابوو
    لەعەقڵ ولۆژیک
    چمدابوولە گەورەبوون
    چ منی خستە نێوگڕکانی تەمەن
    تازە
    جارێکی دیکە دایکم نابینم
    پڕپۆرەبۆجووجکەکان ڕووبکات
    باوکم نابینم
    دە فلس ڕۆژانەم بداتێ
    تازە
    ناچمەوە سەربان
    تاببمە
    پاسەوانی سینی ٸاوی تەماتە
    بەرلەنیوەڕۆ
    لانکی براگچکەم ڕاناژەنم
    لەعنەت لەگەورەبوون
    لەجنسیەونفووس وپاسپۆرت
    لەسەری گەورەوسمێلی فش و
    تەزبیحی دنک زل
    وەی خوایە
    گەورەبوون چ دڕندەیەکە
    ٸەوشەڕە کەی ھی من بوو
    منی
    بێ شمشێرو قەڵغان