فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ڕه‌نگاوڕه‌نگ

ڕه‌نگاوڕه‌نگ

رۆژ هەڵەنجەیی/ شاعير / سلێمانی

 

چەند ساڵێک لەمەو پێش دەستم نەرمکردبوو لەگەڵ شیعری هایکو سەد دانە زیاترم نووسی..بڕیارمدا ئیتر هایکو نەنووسم هەرچەندە بە لامەوە جوانبوو ..من وەک ئەزموونێک ئەزموونم کرد..بۆیە وازیشم لە هایکو نووسین هێنا، چونکە من هایکست نیم، ئەوە وەزیفەی من نییە بۆیە لێی دوورکەوتمەوە.. بە یادی ئەو ڕۆژانە ئەم هایکویانەتان پێشکەش دەکەم لەگەڵ ڕێز و مەحەبەتم..

 

(1)

ده‌لاقه‌یه‌كی برسی ،

چاو دائه‌گرێ له‌ نانێك

ماڵێكی هه‌ژار

(2)

شه‌و هه‌راسان ده‌بێت،

تاریكی كه‌ڕ ولاڵ

چه‌نه‌بازی سیسركێك

(3)

نێچیره‌كان ڕاو ده‌كرێن،

به‌ چنینی ماڵێك

ته‌ونی جاڵجاڵۆكه‌

(4)

پێده‌شت و با

گۆرانییه‌ك ده‌چڕن،

كه‌روێشكه‌ی گیا

(5)

دره‌خت هه‌ڵده‌پاچن ،

چڵه‌كان ده‌چنن

ناسنامه‌ی قه‌فه‌سێك

(6)

گوڵی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ئه‌دا له‌پرچی،

ده‌بنه‌ ماڵی په‌پووله‌

ته‌سریحه‌ی ژنێك

(7)

دارلاسیكێكی عه‌جول،

دره‌ختێكی سور پۆش كرد

ڕیشۆڵه‌یه‌كی شه‌هید

(

له‌ به‌هاردا خۆی نمایش ده‌كا،

حه‌وت جۆگه‌له‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ

په‌لكه‌ زێڕینه‌

(9)

دارستانێكی مۆمیا،

باڵنده‌كانی چرچ و لۆچ،

تابلۆیه‌كی سوریالی

(10)

ورده‌ ورده‌ پیاسه‌ ده‌كا،

له‌ ڕوباره‌كه‌شدا ده‌فڕێت

كیسه‌ڵێكی پیر

(11)

له‌ناو جانتاكه‌یا ده‌نوێت،

ماكیاج و ئاوێنه‌

فه‌نتازیایی كچێك

(12)

نه‌خۆش ده‌كه‌وێت به‌ له‌تێك تیشك،

جه‌سته‌ی ده‌بێته‌ تنۆك

په‌تای به‌فر

(13)

له‌ناو دێڕی دارستاندا مه‌له‌ ده‌كا،

شه‌پۆل ده‌داته‌ دره‌خت

تاڵێك چۆله‌كه‌

(14)

به‌بێرییه‌ سه‌وزه‌كانیان،

گۆمه‌كه‌ ده‌خه‌نه‌ پێكه‌نین

وه‌رزشی بۆقه‌كان

(15)

ماڵه‌كه‌یان ڕاده‌خه‌ن ،

به‌ ده‌نكه‌ گه‌نم

پاشه‌كه‌وتی مێرووله‌

(16)

(با) خامۆش ده‌كه‌ن،

خۆڵه‌مێش ده‌كه‌نه‌ بالیف

خه‌رمانێك خه‌ڵوز

ڕۆژ هەڵەبجەیی