له سه‌فه‌ردا حه‌زم له سه‌فه‌ره
زانا خەلیل/شاعیر/ئەلمانیا
خۆت و جانتایه‌ك
بچیته وێسگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ر و
له نه‌خشه‌ى سه‌فه‌ر
سه‌یرى هه‌موو شاره‌كانى دنیا بكه‌یت و
نه‌زانیت بۆ كوێ بچى، به‌ڵام بڕۆى.
بچیته مۆزه‌خانه‌یه‌كى رۆمان و گێرمانه‌كان
خۆش نه‌بێت و بێیته ده‌ره‌وه.
بچیته كه‌نار “راین” و ریلكه بخوێنیته‌وه
خۆش نه‌بیت و بگه‌ڕێیته‌وه ناو گه‌ڕان.
له كه‌نیسه‌یه‌كى گه‌وره‌ى
پڕ له په‌یكه‌ر بڕوانیت
خۆش نه‌بێت و بچیت دۆنه‌ر بخۆیت.
شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان، به‌رد به به‌رد بپێوى.
بچیته ماڵى پاشا.
ناو كه‌شتى.. پاركى پڕ له تاووس و ژنى رووت.
له‌گه‌ڵ باڵنده‌كانى
ناوه‌ڕاستى ئاسمان بدوێى.
له‌گه‌ڵ سه‌وزایى و به‌رده‌كانى ژێر رووبار.
له‌گه‌ڵ ماسیگره‌كان.
له‌گه‌ڵ شێوه‌كارێكى چینى كه له‌سه‌ر عه‌رد
وێنه‌ى ده‌نگى شیعر خوێندنه‌وه‌ى كێشاوه.
گوێ له عه‌زفى ئه‌فریقیێكى سواڵكه‌ر بگریت.
بكه‌ویته دواى ماینێكى خه‌لیجى موحه‌جه‌به.
بچیته ته‌نیشت كچێكى شازده ساڵان و
بته‌وێ بپرسى:
بۆ هه‌موو رۆژ رێك له‌و شوێنكاته
ئاوا به ته‌نیایى له‌و خاڵه ده‌ڕوانى؟
له‌گه‌ڵ زه‌نگى كڵێسه
بیر له كڕینى كراسى هه‌نارى و
شاڵى شین و عه‌ترێكى سۆرتاریك بكه‌یته‌وه.
به پێ بگه‌ڕێیت و بگه‌ڕێیت و
خوێن له جه‌سته‌تدا
وا بزانێ ئینقیلابه.
دواتر له خوا بپاڕێیه‌وه
هوتێله‌كه‌ت بدۆزیته‌وه و
بچیته سه‌ر قه‌روێڵه سپییه‌كه‌ت
دوازده گڵاس وێسكى ساده بخۆیته‌وه و
بڵێى: له سه‌فه‌ردا حه‌زم له سه‌فه‌ره
سه‌فه‌رێك ئیدى دڵ به ئارامیى بخه‌وێ و
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ته‌خته
تا ئه‌به‌د خه‌به‌رم نه‌كاته‌وه.
زانا خەلیل