فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئەی ژن

ئەی ژن

خالید کۆچەر/ شاعیر/ هەولێر

خۆزگە بە شێتانە تۆم ئەوەندە خۆشنەویستبا
تکا دەکەم چیتر لە دەرگای دڵم مەدە
چیتر مەلێ من شێتم نەبا منیش شێت بکەییت
ئەگەر هاتی
یەکە یەکە قۆپچەی کراسەکەت مەترازێنە
نەبا لە باوەشت ببمەوە منداڵەکەی جاران
ئەی ژن
خۆزگە تا لووتکەی خۆشویستن تۆم خۆشنەویستبا
خۆشەویستی تۆ
خۆشەویستی نیشتیمانی لە بیر بردمەوە
چیت بۆ بنووسم ئەی ژن : جوانتر لە شیعر و گوڵ